هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دەستی پێکرد

0

نوچە-بی بی سی

هەڵبژاردنەکانی سەرتاسەری ئیسرائیل، لەمڕۆوە دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە،٩ی ئەپریل، هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دەستی پێکرد و بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتی لیکود چاوی بڕیوەتە کورسی سەرەۆکوەزیران، بۆ خولی پێنجەم.

نەتەنیاهۆ، کە تۆمەتی گەندەڵی دارایی دراوەتە پاڵ، لەم هەڵبژاردنە ململانێی بەنی گانتز، جەنەڕاڵی خانەنشینی ئیسرائیلی دەکات.

گانتز، سەرۆکی هاوپەیمانی میانەڕەوی  شینی و سپیە، نەتەنیاهۆی لە بواری سیاسی  وبابەتی هەستیاری وەک ئاسایشی نیشتمانی بەرەوڕووی پرسیار کردۆتەوە و بانگەشەی سیاسەتی تەندروستر دەکات لەم وڵاتە.

بابەتی ئاشتی و پرۆسەی سازان لە گەڵ فەلەستینیەکان، لەم خولەی هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل کەمترین سەرنجی خراوەتە سەر.

بە گوێرەی پێشبینیە سەرەتاییەکان، پێدەچێ نەتەنیاهۆ جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان، دەوڵەتی ئێتلافی پێکبێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com