نرخی نەوت بەرزترین ئاستی تۆمار دەکات

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

هەوڵەكانی ئۆپیك و سزاكانی ئەمریکا بۆ سەر هەریەك لە ئێران و ڤەنزوێلا و بەهۆی نیگەرانیەكان لەبارەی كەمكردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوت، نرخی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

بەهۆی بەردەوامی كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەی نەوتی خاو لە لایەن رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك) و وڵاتانی هاوپەیمانی (ئۆپیك+)، لەگەڵ توندتركردنی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ڤەنزوێلا، نرخی ئەو بەرهەمە لە مانگی تشرینی دوەمی ساڵی رابردوەوە رۆژ لە دوای رۆژ بەرزترین ئاست تۆماردەكات.

هاوكات نیگەرانیەكان لە بارەی كەمكردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوتی خاو لە لایەن لیبیاوە بەهۆی بەردەوامی جەنگ لەو وڵاتەدا، كاریگەری لەسەر نرخی ئەو بەرهەمە دروستكردوە.

بەگویرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ٨ سەنت و بە رێژەی ٠.١٪ بەرزبوەتەوە، كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردوویەتییە ٧١.٣٤ دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا ١٣ سەنت و بە رێژەی ٠.٢٪ بە بەراورد بە نرخی پێشوی بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل دەكاتە ٦٤.٧٧ دۆلار. بەو پێیەش هەریەك لە نەوتی برێنت و تەكساسی رۆژئاوای ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە بەرزترین ئاستیان لە ماوەی پێنج مانگی رابردودا تۆماركردوە.

بەهۆی ژمارەیەك هۆكار ئەمساڵ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبونەوەی بەردەوامی بەخۆوە بینیوە و بە گشتی لە ساڵەكەدا نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی لەسەدا ٤٠ و نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بەڕێژەی لەسەدا ٣٠ بەرزبونەوەیان تۆماركردوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com