سوپای پاسداران خرایە لیستی تیرۆرەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی ئەمریکا، سوپای پاسدارانی ئێران خستووەتە لیستی تیرۆری وڵاتەکەیەوە، ئەوەش یەکەمین جارە واشنتۆن هێزێکی نیشتیمانی وڵاتێکی بیانی بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا، کە رۆژی دووشەممە (٨ی ئەپریل ٢٠١٩) کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە “ئەمڕۆ ڕایدەگەیەنین ئیدارەی ئەمریکا سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران خستووەتە لیستی تیرۆرەوە”.

ئەمریکا فەیلەقی قودسی، وەکو بەشێکی سەرەکیی سوپای پاسداران، کە ئەرکی جێبەجێکردنی چالاکییە تایبەتییەکانە، خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

 ترەمپ لە بەیاننامەکەیدا سوپای پاسدارانی بە بەشداریکردن لە چالاکیی “تیرۆرستی” و پشتیوانیکردن و درێژکردنەوەی ئەرکی وەکو بەشێک لە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی ئێران تۆمەتبارکرد، ئەوەشی خستەڕوو سوپای پاسداران نوێنەرایەتیی حکومەتی ئێران بۆ ڕێکخستن و جێبەجێکردنی هەڵمەتی تیرۆری جیهانی دەکات.

سوپای پاسدارانی ئێران لە دوای بەرپابوونی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ بە فەرمانی ئایەتوڵا خومەینی ڕابەری پێشووی ئێران دامەزراوە، ئەرکی ئەو هێزە پاراستنی سیستمی کۆماری ئێسلامی ئێرانە لە ناوەوە و دەرەوە، لە کاتێکدا سوپای ئێران ئەرکی پاراستنی سنورەکانی ئەو وڵاتەی لە ئەستۆدایە.

بە گوێرەی دەستوری ئێران کاری سەرەکی سوپای پاسداران پاراستنی سیستمی ئێران و ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی و کودەتای سەربازی لەناوبردنی ئەو جوڵانەوانەی کە دژی دەسەڵاتی ئێران بەرپا دەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com