ئێران وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساند، ئێران هەڵوێستی وەرگرت.

لە بەیاننامەیەكدا کە دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بەم بڕیارە بڵاوی کردۆتەوە، هاتووە”ئەمڕۆ، بە فەرمی پلانی ئیدارەکەم بۆ ناساندنی سوپای پاسداران بە تایبەت سوپای قودسی ئەم وڵاتە، بە گوێرەی یاسای پەیوەندیدار، وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی رادەگەیەنم”.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند”ئێران نە تەنها وڵاتێکی سپۆنسەری تیرۆریزمە، بەڵکو سوپای پاسداران  چالاکانە سەرچاوەی دارایی تیرۆریزم دابین دەکات و، تیرۆریزم وەک چەکێک بۆ حوکمڕانی بەکاردێنێ”.

وەک کاردانەوە بەرامبەر بەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران، ئەمریکای وەک پاڵپشتی تیرۆریزم و هێزەچەکدارەکانی ئەم وڵاتەی لە رۆژئاوای ئاسیا وەک گروپێکی تیرۆریستی ناساند.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com