سوپای پاسداران هەڕەشە دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشداری دەداتە ئەمریکا و دەڵێت “ئەگەر ناوی ئەم سوپای لە لایەن ئەمریکاوە بخرێتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە، ئێران کاردانەوەی جددی دەبێت”.

فەرماندەی سوپای پاسداران لەم بارەوە ڕایگەیاند: دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی رێکخراوە تیرۆرستیەکان، کارێکی گەمژانەیە و ئەم کارەی ئەمریکا، ئاسایشی نیشتمانی ئێران دەخاتە مەترسییەوە.

بە گوتەی جەعفەری، ئەگەر ئەمریکا ئەم بڕیارە بدات، ئێران وەڵامی دەبێت و هێزەکانی ئەمریکا، کە لە رۆژهەڵاتی ئاسیا جێگیر کراون، ناتوانن هەست بە ئاسایش بکەن.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ. ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ئەپریل، بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سوپای پاسداران بە فەرمی وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی بناسێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com