سەدر لەبارەی بەهەرێم کردن هەڵوێستی خۆی راگەیاند

0

نوچەنێت-روسیا الیوم

رابەری رەوتی سەدر، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە داواکاریەکان بۆ پێکهێنانی هەرێمی بەسرە هەڵوێستی وەرگرت.

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر، بەرامبەر بە داواکاریەکان بۆ پێکهێنانی هەرێمی بەسرە ڕایگەیاند، کە پێکهێنانی هەرێمەکان لە عێراق، نابنە چارەسەر بۆ کێشەکانی ئەم وڵاتە.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەروەها دەڵێت: خەڵکی ستەملێکراو، کە دەیانهەوێ کۆتایی بە ئازارە و ڕەنجەکان بهێنن، داوا دەکەن، کە هەرێمی خۆیان هەبێت، بەڵام ئەمە نابێتە چارەسەر.

سەدر هەروەها خەخت لە سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکاتەوە و رایگەیاندووە، کە ئەمە ڕاسپاردەی من بۆ خەڵکی عێراق و دەبێ یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە پارێزراو بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com