نوچه‌نت: تایبه‌ت
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بغداد اليوم رایگەیاندووە، کە لە ناوچە سوننەکانی عێراق میلیشیای چه‌كداری “حه‌شدی سوننە” دادەمەزرێندرێت. په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت “سوننەکان هێزێکیان هەیە بە ناوی حەشدی عەشایری و سەر بە حەشدن”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی دەنگۆی دروستکردنی حەشدی سوننە رایگەیاند: لە ناوچە سوننەکان حەشدی عەشایرین و هەر لەسەرەتای شەڕی رزگارکردنی ئەو ناوچانە لەدەست داعش پێکهێنراوە و سەر بە حەشدی شەعبین.
ئەو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشڵێت “جیا لە بوونی حەشدی عەشایری لە ناوچە سوننەکان، هیچ شتێکی دیکە لە ئارادا نییە”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك نه‌یوستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه “ئه‌وانه په‌یوه‌ستن به مه‌هدی سومه‌یدعی موفتی سوننه، فۆڕم به‌سه‌ر گه‌نجه‌كاندا دابه‌شكراوه له نه‌ینه‌وا به‌تایبه‌تی گه‌نجانی ناو شاری مووسڵ و داوایان لێكراوه بێنه ریزی لیوای ئوم ره‌بیعه‌ینی سه‌ر به حه‌شدی سوننی نوێ”.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی “ئامانج له پێكهێنانی ئه‌و هێزه بۆ ئه‌وه‌یه ئاسایشی ناوچه‌كانی خۆیان بپارێزن و رێگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بگرن”.