نوچە-ئاژانسەکان
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جارێکی دیکە ئەمریکای بە بەربەستکردنی کەناڵەکانی ناردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەم وڵاتە تۆمەتبار کرد.
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا هیچ بەهایەک بە مافەکانی مرۆڤ نادات و رێگرە لە بەردەم رەوانەکردنی یارمەتییە مرۆییەکانی وڵاتان بۆ لێقەوماوانی لافاو لە ئێران.
ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بڕیاری ئەمریکا بۆ بلۆککردنی هەژمارەکانی مانگی سور، ئاماژەیەکە بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن ئەم وڵاتەوە.
بەهرامیهەروەها دەڵێت، ئەمریکا لە ئەنجامە نەرێنیەکانی لافاو لە ئێران بەرپرسیارە و بە هیچ شێوەیەک ئەم بڕیارەی ئەمریکا، قبوڵ ناکرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەوەش دەخاتە ڕوو کە وڵاتەکەی بەدواداچوون بۆ ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دەکات و لە دادگا نێودەوڵەتییەکان سکاڵا دژ بەم وڵاتە تۆمار دەکات.