سعودیە بڕیارێک لەبارەی دابین کردنی کارەبای عیراقەوە دەدات

0

نوچە-العربی الجدید

بەرپرسێکی عێراقی لە وتووێژ لە گەڵ پێگەی العربی الجدید، ئامانجی سعودیە لە دانی کارەبا بەم وڵاتە دەخاتە ڕوو.

العربی الجدید، لە سەر زاری بەرپرسێکی باڵای عێراقی نووسیویەتی، چالاکییەکانی سعودیە لە عێراق تا دێ پەرە دەستێنێ.ئەمەش بە پشتگیری ئەمریکا دەکرێت.دانی کارەبا بە عێراق دەبێتەوە هۆکارێک تاکوو بیانووی پابەندبوونی بەغدا بە گەمارۆکانی ئێران نەمێنێ.

بە گوێرەی سەرچاوەکە، راگیرانی هارودەکردنی کارەبای ئێران مانای وایە کە ناوچەکانی باشوری عێراق لە تاریکیدا بمێنێتەوە، بەڵام پێشنیاری سعودیە بۆ دانی کارەبا، تەماح وەبەر عێراقییەکان دەنێ، بە تایبەت ئە وکارەبای کە لە سعودیەوە هاوردە دەکرێ بە نیوەی نرخ دەدرێتە ئەم وڵاتە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، تاکوئێستا ئەوەی رێککەوتن لە نێوان سعودیە  وعێراق واژۆ کراوە، لە قازانجی بەغدا بووە، بەڵام سەرجەم ئە و رێککەوتنانەی کە کە لە نێوان ئێران و عێراق واژۆ کراوە، بە تێکڕایان لە بەرژەوەندی تاران بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com