سەربازانی ئەمریکا دەکرێنە ئامانج

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە، بەرامبەر بە راپۆرتەکانی پەیوەست بە ناساندنی سوپای پاسداران وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی، رایگەیاند “لە ئەگەری پەسەندکردنی وەها بڕیاریک، ئێرانیش سەربازانی ئەمریکا دەخاتە ریزی چەکدارانی داعشەوە”.

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران، لە پۆستێکی تویتەریدا، نووسیویەتی: لە ئەگەری دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکان، کۆماری ئیسلامیش سەربازانی ئەمریکا دەهێنێتە هاوڕیزی چەکدارانی داعشەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری سێ بەرپرسی ئەمریکی رایگەیاند، ئەم وڵاتە لە پلانیدایە سوپای پاسداران بخاتە لیستە رێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە.

لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەم بڕیارە، بۆ یەکەم جارە، کە واشنتۆن هێزی سەربازی وڵاتێکی بیانی دەخاتە لیستی گروپە تیرۆریستیەکانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com