نوچەنێت-رۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمەڵەی جی ٧ (G7)، ئاشكرای کرد لە بارەی ئێرانەوە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.
ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ شەممە و دوای کۆتایی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گروپی G7، لە لێدوانێکدا رایگەیاند: سەرباری کۆبوونەوەی دوو رۆژەیان و رێککەوتن لە سەر چەند بابەتێک، نەیانتوانی لە بارەی ئێرانەوە بگەنە رێککەوتن.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی هەروەها رایگەیاند، کێشمەکیش و ململانێی نێوان فەلەستینیەکان و ئیسرائیل، بابەتێکی دیکە بووە، کە لە سەری نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.