نوچەنێت-ئاژانسەکان
عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە میانی دیدار و گفتوگۆی لە گەل عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لە سەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە لایەن بەغداوە کرد.
رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، لەم بارەوە بە ڕوونی داوای لە عادل عەبدولمەهدی کردووە، کە هەرچی زووتر سەربازانی ئەمریکا عێراق جێبهێڵن.
خامنەیی هەروەها رایگەیاندووە، کە مانەوەی هێزی بیانی بۆ درێژخایەن کێشە دروستدەکات، بەو مانایە، کە دواتر دەرچوونیان لە وڵاتان گرفتی گەورەی لە بەردەمە.
ئەم داواکاریەی خامنەیی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئەوە دێ، کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ، پلانێکی ئەمریکای ئاشكرا کردووە، کە بەو پێیە واشنتۆن بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.