نوچە-روسیا ا لیوم
لە دووەمین رۆژی گردبوونەوەی سەدان پەنابەر لە سەر سنوورەکانی یۆنان و ئەلبانیا، پۆلیسی یۆنان بە هاویشتنی گازی فرمێسک رێز هەوڵی بڵاوەپێکردنی بە پەنابەران دەدا.بە دەیان منداڵ و گەنج بەشداری ئەم گردبوونەوە ناڕەزاییەن.
پۆلیسی تورکیا رۆژی رابردوو(هەینی)رایگەیاند، لانی کەم ٤٩٦ پەنابەریان لە شارەی ئیدرنە لە باکوری رۆژئاوای تورکیا، دەستگیر کردووە. دەگوترێ زۆربەیان ئێرانین.
ئەم پەنابەرانە ویستوویانە بە شێوەی نایاسایی ئاودیوی یۆنان بن.
ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا رایگەیاندووە، ژمارەی پەنابەرانی ناڕازی لە رۆژی دووەمی گردبوونەوەیان نزیکەی ٢٠٠ کەسن.
لە هەفتەکانی رابردوو پەنابەرانی ناڕازی، کەمپەینی کاروانی ئومێدیان رێکختسووە کە بە دەیان کە س لە پەنابەرانی ئێرانی و ئەفغانی تیایدا بەشدارن.
زۆربەی ئەم پەنابەرانە، لە هەوڵدان دوای دەربازبوون لە تورکیا و یۆنان، رێگەی وڵاتانی رۆژئاوایی و ئەسکەندەنافی بگرنە بەر.