نوچە-ئاژانسەکان
ئەمریکا لە رۆژانی داهاتوو، سوپای پاسدارانی ئێرانی دەخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکانەوە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵ،لە راپۆرتێکدا رایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ،سرەۆکی ئەمریکا بەم زووانەی رێکخراوی سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
هەر لەم پەیوەندیەدا،ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە سەر زاری سێ بەرپرسی ئەمریکی رایگەیاندووە بۆ یەکەمین جارە کە واشنۆن هێزێکی سەربازی وڵاتێکی بیانی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممەی داهاتوو،٨ی ئەپریل بە فەرمی سوپای پاسداران دەخاتە لیستی تیرۆرەوە.
پێشتر بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە لە ئەگەری ئەم بڕیارەی ئەمریکا، ئێران وەڵامی گورچبڕی دەبێت.
محەممەد عەلی جەعفەری ،فەرماندەی سوپای پاسداران گوتوویەتی، لە وەها حاڵەتێکدا ئێرانیش بێ وەڵام نابێت و سوپای ئەمریکا دەخاتە ریزی هێزەکانی داعشەوە.