یەکێتی ئەوروپا یارمەتی زیانلێکەوتووان دەکات

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە، رەتیدەکاتەوە ئەم یەکێتییە بە کەنالی ئینستێکس یارمەتیەکانی ڕەوانەی ئێران بکات و دەشڵێت، ئەم بڕیارە سیاسی نییە و تەنها بە رێگەی خاجی سووری نێودەوڵەتی یارمەتی بە لێقەوماوانی لافاو لە ئێران دەکەین.

کارلۆس مارتین لویز، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ئاشكرای دەکات، کە لە هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانە، یەکێتی ئەرووپا بڕیاری داوە بڕی زیاتر لە یەک ملیۆن یۆرۆ یارمەتی زیانلێکەوتووانی لافاو لە ئێران بکات.

بە سەرنجدان بەوەی، کە بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، گواستنەوەی راستەوخۆی ئەم بڕە پارەیە بۆ ئێران مومکین نییە. لویز دەڵێت “بە رێگەی خاجی سووری نێودەوڵەتی، ئەم پاکێجە یارمەتییە ڕەوانەی ئێران دەکەین”.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەوروپا بۆ کاروباری مرۆیی دەشڵێت، گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، رێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی ناگرێتەوە و بەم رێگەشەوە یارمەتیەکانمان ڕادەستی ئێران دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com