شەپۆلێکی نوێی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

لە کاتێکدا لافاو لە ئێران زۆربەی شار و گوندەکانی ئەم وڵاتەی گرتۆتەوە، زانیاریەکانی کەش و هەوال باس لە شەپۆلێکی توندتری بارانبارین لە چەند پارێزگایەکی ئەم وڵاتە دەکەن.

بە گوێڕەی زانیاریەکانی رێکخراوی کەشوهەوای ئێران، شەپۆلێکی توندتری باران ٩ پارێزگای ئەم وڵاتە دەگرێتەوە، هاوکات سەبارەت بە ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو هۆشداری دەدرێت.

لە لایەکی دیکەوە دۆخی پارێزگای لوڕستان، کە بە هۆی شەپۆلی دووەمی باران و لافاوەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، هەروا نائاساییە و لێقەوماوان دەستیان بە کەمترین یارمەتی دەگات و رێگەی پەیوەندی بە زۆربەی گوندەکانی ئەم پارێزگایە داخراوە.

بە گوێرەی نوێترین ئامارەکان، ژمارەی کوژراوەکان گەیشتۆتە ٦٧ کەس و بە سەدان کەسی دیکەش برینداربوونە.

ئەم شەپۆلە نوێیە، لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٥ی ئەپریل دەستی پێکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com