نوچە-ئاژانسەکان
لە کاتێکدا شەڕەقسە و ناکۆکی نێوان تاران و واشنتۆن، سەبارەت بە یارمەتیدانی لێقەوماوانی لافاوەکەی ئێران ڕووی لە زیادبوونە، رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی، بانگەشەکانی ئێرانی سەبارەت بە بەربەستکردنی رێگەی ناردنی یارمەتییەکان رەتکردەوە.
نوسینگەی خاچی سووی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، گەمارۆکانی سەر ئێران هیچ کاریگەری بە سەر نەناردنی یارمەتیە مرۆییەکان بۆ زیان بەرکەوتووەکانی لافاو لە ئێران نییە.
ئێران ئەمریکای بە بەربەستکردنی ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان، بۆ ئەم وڵاتە تۆمەتبار کردووە.