منداڵێک بە دوو سەر و پێنج دەست و لاق لە دایک دەبێ

0

نوچە-ارم نیوز

ژنێکی میسری لە پارێزگای ئاسوانی ئەم وڵاتە، ڕۆژی رابردوو منداڵێکی بوو کە دوو سەر و پێنج دەست و لاقی هەیە.

هاوسەری ئەم ژنە کە ناوی محەممەد فەراجە، دەڵێت خێزانەکەی بە عەمەلیاتی سیزاریەن و لە ژێر چاودێری پزیشکەکان، منداڵەکەی بووە.

پیاوەکە وەک بۆ خۆی دەڵێت، لە دایکبوونی منداڵەکەی تووشی سەرسووڕمان و شۆکی کردووە”چون لە ژێر چاودێری دکتۆرە ئەم منداڵە لە دایک بووە”.

بە گوتەی باوکی منداڵاکە، کۆرپەکە دۆخی تەندروستی جێگیرە.

پزیشکی بەرپرسی عەمەلیاتی سیزاریەن دەڵێت، لە دایکبوونی منداڵێک بە دوو سەر و جەستەیەک  ڕوودایکی دەگمەنە. باری تەندروستی دایکی منداڵەکە جێگیرە و منداڵەکەش لە ژێر چاودێری دکتۆرەکاندایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com