نوچە-بغداد الیوم
وەزیری بازرگانی سعودیە لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ڕایگەیاند کە پاکێجێکی یارمەتی بە بڕی یەک ملیار دۆلاریان بۆ هاوکاریکردنی عێراق، تەرخان کردووە.
وەزیری بازرگانی سعودیە، جەختیشی کردە سەر بەشداری وڵاتەکەی لە پرۆژەکانی پەیوەست بە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.
ئەم پاکێجە یارمەتیەی ریاز، جگە لە پرۆژەی دروستکردنی یاریگایەکی وەرزشی گەورەیە کە سعودیە پێشتر بەڵێنی دابوو.
هەروەها ئەمڕۆ بڕیارە کۆنسوڵخانەی سعودیە لە بەغدا بکرێتەوە.
سعودیە ڕاشیگەیاندووە، کە لە سێ شاری دیکەی عێراق، سێ کۆنسوڵخانە دەکاتەوە .
وەزیری بازرگانی سعودیە دەڵێت، هەموو هەوڵەکان بە ئاراستەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی ریاز و بەغدایە وتەنانەت پەیوەندییەکی باشتر لە ڕابردوو ئامانجمانە.