نوچە-ئاژانسەکان
حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا دەڵێت، رێگریکردن لە ناردنی یارمەتی وڵاتانی جیهانی بۆ لێقەوماوان و قوربانیانی لافاوەکانی ئێران، تاوانێکی بێ وێنەیە.
سەرۆککۆماری ئێران لەم بارەو ئەمریکا بە تاوانبار دەزانێت و دەڵێت، لە وەها دۆخێکدا کە شارەکانی ئێران لە ژێر ئاودان، ئەمریکا رێگە نادات یارمەتییە مرۆییەکان ڕەوانەی ئێران بکرێن.
پێشتریش گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، ئەمریکا رێگەی ناردنی یارمەتییەکانی بۆ ئێران بەربەست کردووە.
ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی ئێرانی، پەیوەندییان بە گەمارۆکانی سەر ئێرانەوە هەیە کە لە لایەن واشنتۆنەوە بە سەریدا سەپاوە.