نوێترین ئاماری دانیشتوانی سەر رووی زەوی چەندە؟

0

نوچە-ئاڕتی عەرەبی

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە دوایین راپۆرتی خۆیدا ئاماری دانیشتوانی سەر زەوی بڵاو کردەوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت، دانیشتوانی سەرزەوی ژمارەیەکی نوێی تێپەڕاندووە و ئاماری دانیشتوان لە ساڵی ٢٠١٩ گەیشتۆتە ٧ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن کەس.

بە گوێڕەی پێشبینی نەتەوەیەکگرتووەکان، دانیشتوانی زەوی لە ساڵی ٢٠٥٠ دەگاتە ٩ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن کەس و لە ساڵی ٢١٠٠ پێشبینی دەکرێت ئەم رێژەیە بگاتە ١١ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن کەس.

ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە روو، کە لە ئێستادا ٥٦% دانیشتوانی سەر زەوی لە شارەکان نیشتەجێن و بۆ ساڵی ٢٠١٥ ئەم رێژەیە تا ٦٨% پێشبینی دەکرێت.

لەبەشێكی تری ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی كەسانی بەتەمەن لەسەر زەوی ڕوی لەزیادبونەو  ژمارەی گەنجان و لاوان ڕو لەكەمبونەوە دەكات، لەڕوی ژمارەی لەدایكبونیشەوە بۆ هەر ژنێك لەسەر زەوی دوومناڵ و نیوی بەردەكەوێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com