واشنتۆن، هۆشداری لەبارەی گەمارۆکانی سەر ئێران دەدات

0

نوچە-الغد

برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، گەمارۆکانی سەر ئێران خاڵ بە خاڵ دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە و گوشارەکانی سەر ئەم وڵاتە دوو بەرابەر دەکەنەوە.

ئەم بەپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی عەرەبی الغد، جارێکی دیکە جەختی کردەوە کە ئەمریکا نایهەوێ گەمارۆکانی سەر کەرتی نەوتی ئێران وەلابنێ و، ئەم گەمارۆیانە بەرەدوام دەبن. هەر وڵاتێکیش سەرپێچی بکات سزا دەدرێ.

ئەمریکا لە دەستپێکی خولی نوێی سزاکانی بۆ ئێران، مۆڵەتێکی شەش مانگەی بە هەشت وڵاتی جیهان داوە تا جێگرەوەیەک بۆ نەوتی ئێران بدۆزنەوە. ئەم  مۆڵەتە شەش مانگەیە، مانگی داهاتوو دێتە کۆتایی  وئەمریکاش جەخت دەکاتەوە کە ئامادە نییە ماوەکەی درێژ بکاتەوە.

بەرپرسانی واشنتۆن دەڵێن، هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە رێژەی هەناردەی نەوتی ئێران بگەیێننە خاڵی سفر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com