سبەی نەتەنیاهۆ و پوتین کۆدەبنەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

کۆشکی کرملین و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایانگەیاند، کە بنیامین نەتەنیاهۆ، رۆژی پێنجشەممە سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە گەڵ ڤلادمیر پوتین کۆدەبێتەوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا، دیمتری پسکۆف، گوتەبێژی کۆشکی کرملین هەواڵی ئەم سەردانەی پشتڕاست کردۆتەوە.

بە گوێرەی بەرنامەی سەردانەکەی نەتەنیاهۆ لە مۆسکۆ، رۆژی پێنجشەممە لە گەڵ سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە.

گۆڕانکاریەکانی سوریا و هاوکاریە سەربازیەکانی نێوان مۆسکۆ و تەل ئەبیب و پرسی ئامادەبوونی سەربازی ئێران لە سەر خاکی سوریا، تەوەرەکانی دیدار و گفوگۆی نێوان سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی روسیا دەبن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com