نوچە-الاخباریە
ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵی عێراق، با س لە سەردانی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ ئێران دەکەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،٣ی ئەپریل، سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی الاخباریە ی ڕاگەیاند، عادل عەبدولمەهدی، شەممەی داهاتوو بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تارانی پایتەختی ئێران.
سەرباری ئەوەی کە وردەکاری زیاتر سەبارەت بەم سەردانە بڵاو نەبۆتەوە، ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی دەڵێن، ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانەی سەرۆکوەزیران بۆ تاران، بەشداریکردنە لە کۆنفڕانسی ئابوری کە بە هاوبەشی لە نێوان ئیران و عێراق بەڕێوەدەچێت و شەممەی داهاتوو دەستبەکار دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە عادل عەبدولمەهدی، لە میانی کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی رۆژی رابردووی خۆی و دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی رایگەیاند، کە لە رۆژانی داهاتوو سەردانی تورکیا و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی دەکات، لەوانە سعودیە.