ئەمریکا سزادانی تورکیای دەستپێکرد

0

نوچەنێت

ئەمریکا بریاریدا هەموو جۆرە پێداویستییەکی سەربازی فڕۆکەی ( F-35) بەتورکیا راگرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، کە لە دوو سەرچاوەی نزیک لەبەرپرسانی ئەمریکا وەریگرتووە، بەرپرسانی ئەمریکا بەهاوتا تورکییەکانیان گوتووە “چیتر ئەمریکا پێداویستی سەربازی فرۆکەی (F-35) )یان پێنافرۆشێت”.

ئەمەش یەکەمین جارە ئەمریکا بڕیاری کۆنکرێتی لە دژی ئەندامێکی هاوپەیمانی ناتۆ دەردەکات بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی کەلوپەلی سەربازی فڕۆکەی( F-35) لەلایەن کۆمپانیای لۆکهید مارتنی ئەمریکییەوە دروستدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، بریارەکە ناردنی کەرەستە ئامادەکراوەکانی ئێستاش دەگرێتەوە کە بریاروایە بەمزوانە بگەیەنرێتە دەستی تورکیا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com