تورکیا هەڵوێستی خۆی دژی ئەمریکا راگەیاند

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەخت لەسەر پاڵپشتیکردنی ڤەنزۆێلا دەکاتەوە و دەڵێت، قەیرانی ئەم وڵاتە دەتوانێ ئەمریکای لاتین و ناوچەی کارائیب بخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی ئەپریل، جەختی لە سەر بەردەوام بوونی پشتیوانی ئەنقەرە لە ڤەنزۆێلا کردەوە و راشیگەیاند، هەر جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی لەم وڵاتە رەتدەکەنەوە.

چاوش ئۆغڵو، لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ خۆرخە ئاریزا، هاوتا ڤەنزۆیلایەکی، ئەم لێدوانەی خستەڕوو.

وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆێلاش گوتی “تورکیا و وڵاتەکەی، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندیەکانیان ئەزموون دەکەن و ئەنقەرە بە رابەرایەتی ئەردٶغان، بە دۆست و یاوەری خۆمان دەزانین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com