نوچە-نیۆیۆرک تایمز
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی، ڕاپۆرتێکی نوێی لەبارەی چۆنێتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی سوریا ئامادە کردووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی نیۆیۆرک تایمز، بە لانی کەمەوە هەزار سەربازی ئەمریکی لە سوریا دەمێننەوە.
رۆژنامەکە ئەوە دەخاتتە ڕوو، کە سوپای ئەمریکا بڕیارە هەرشەش مانگ جارێک هەڵسەنگاندنێکی مەیدانی بکات و بەرە بەرە ژمارەی هێزەکانی خۆی لە سوریا کەم بکاتەوە و بیگەیێنێتە ٤٠٠ کەس.
پلانی کۆتایی پێنتاگۆن، بەم شێوەیە دەبێت کە ٢٠٠ سەرباز لە باکوری رۆژهەڵات و ٢٠٠ کەسی دیکەش لە باشور رۆژهەڵاتی سوریا جێگیر دەکات.
هاوپەیمانانی ئەوروپی واشنتۆن، دژ بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکان بە یەکجاری.