نوچە-ڕۆیتەرز
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، ڕۆژی چوارشەممە،٣ی نیسان لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا کۆدەبنەوە.
وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ بڕیارە لەم کۆبوونەوەدا، سەبارەت بە پرسە ناوخۆییەکانی ئەم رێکخراوە و کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی راوێژ و گفتوگۆ بکەن.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە مەبەستی بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیە، سەردانێکی چەند ڕۆژەی بۆ ئەمریکا دەستپێکردووە.
ماس بڕیارە دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردانی واشنتۆن بکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.
ئەڵمانیا، لە ئەمڕۆوە(١ی نیسان)سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە ئەستۆ دەبێت.