نوچە-ئاژانسەکان
سیهەمین کۆبوونەوەی سەرانی کۆمکاری عەرەبی لە تونس کۆتایی بە کارەکانی هێنا.
وڵاتانی عەرەبی ئەندام لەم یەکێتییە، لە کۆتایی کۆبوونەوەکەی تونس، ڕاگەیێندراوێكیان بڵاو کردەوە و تیایدا ئیدانەی سیاسەتی ناوچەیی ئێرانیان کردووە.
راگەیێندراوەکەی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، دۆخی ئاڵۆزی ئێستای ناوچەکە بە دەستوەردانی وڵاتانی دیکە ئاڵۆزتر دەبێت وئەمەش قبووڵ ناکرێت.
لە ڕاگەیێندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی عەرەبی، جەخت لەسەر بەردەوام بوونی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی لە ناوچەکە کراوەتەوە. هاوکات بڕیاری ئەمریکای بۆ بەفەرمی ناسینی بەرزاییەکانی جۆلان وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ڕەتکراوەتەوە.
کۆمکاری عەرەبی، جارێکی دیکە ڕەخنەی توندی لە سیاسەتی دەستوەردانی ئێران لە ناوچەکە و پشتیوانیکردنی گروپە تیرۆریستییەکان لە لایەن تارانەوە گرتووە.