کۆمکاری عەرەبی، ئێران و تورکیا تۆمەتباردەکات

0

نوچە-روسیاالیوم

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی دەڵێت، سیاسەتی دەستوەردانی ئێران و تورکیا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان، دۆخی ناوچەکەی ئاڵۆز کردووە.

ئەحمەد ئەبوغەیز، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، قابلی قبووڵ نییە کە وڵاتانی ناوچە لە رێگەی پشتیوانی لە گروپە دژبەرەکان و بە ئامانجی هەڵگیرسانی شەڕی تایفی، دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی بکەن.

بە گوتەی ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی، ئاسایشی نیشتمانی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ کۆمەڵێک کێشە و گرفتی جددی روو بەروویە و تیرۆریزم و گروپە میلیشیایەکان بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر  ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی.

ئەبو غەیز بە دیاریکراوی ئاماژەی بە تورکیا و ئێران دەکات و دەڵێت، دەستوەردانەکانی ئەم دوو وڵاتە لە کاروباری ناوخۆی جیهانی عەرەبی، دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com