رێککەوتنێک لەنێوان ئەمریکاو عێراق دەکرێت

0

نوچە-شەرقولئەوسەت

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، داواکاریەکان بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سەر مێز هەڵگیراوە.

محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتی گوتووە، تێکڕای فراکسیۆن و لایەنە سیاسییەکانی ناو پەرلەمانی عێراق گەیشتوونەتە رێککەوتن کە چیدی باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، لەم وڵاتە نەخرێتە بەرباس.

بە گوتەی حەلبوسی، لە ئێستادا باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە بەرژەوەندی تیرۆریزمدایە.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیش دەکاتەوە، کە مانەوەی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا گەرەنتیەکە بۆ عێراق.

حەلبوسی کە لە میانی سەردانێک بۆ عێراق لە گەڵ نانسی پلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەم وڵاتە و مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوە و پاتریک شاناهان، سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کۆبۆتەوە، ڕایگەیاندووە کە چیدی بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناخرێتە بەر باس و گفتوگۆی لەبارەوە ناکرێت.

بە گوتەی حەلبوسی، شەڕی دژ بە تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و لە گەڵ ئەمریکیەکان ئەم بابەتەیان تاوتوێ کردووە و دوو لایەن قۆناغێکی نوێ لە شەڕی دژی تیرۆر دەستپێدەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com