نوچەنێت: ئاژانسەکان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دەڵێت، بازرگانه ئێرانییه‌كان مریشكی مرداربوو رەوانەی عێراق دەکەن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، بازرگانه ئێرانییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و مریشكانه‌ی له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی لافاو مردار بوونه، له كیسه بكه‌ن ورەوانەی عێراقی بکەن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشکرای دەکات، دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی ئێران ژێر ئاوی لافاو كه‌وتوون و په‌له‌وه‌ره‌كانی ناویان مردار بوونه، هۆشداری له كڕینی مریشكی ئێرانی ده‌داته هاووڵاتیان، كه به‌شێك له بازرگانانی ئه‌و وڵاته ئه‌و مریشكه مرداربووانه له كیسه ده‌كه‌ن و ده‌یخه ساردخانه‌كانه‌وه، به‌و نیازه‌ی دواتر له بازاڕه‌كانی عێراق ساغیان بكه‌نه‌وه.
