نوچەنێت-رۆیتەرز
دیپلۆماتکارێکی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور، وەک یەکەم کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە ئیسپانیا، ئەم ڕوووداوە بە هێرشێکی تیرۆریستی گەورە وەسف کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ی مارس، وەزارتی دەرەوەی کۆریای باکور، لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە ئیسپانیا، ڕووداوەکەی بە تیرۆریستی و پیلانی گەورە وەسف کرد.
ئەم رووداوە پێنج ڕۆژ بەرلە کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆریای باکورو ئەمریکا لە ڤیێتنام ڕوویدا، کە تیایدا ژمارەیەک لە کارمەندانی باڵیۆزخانەکە بریندار بوون.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاوی کردۆتەوە گروپێکی دژبەری کیم جۆنگ ئون، پلانی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکەیان داڕشتووە.
ژمارەیەک لە میدیاکانی ئیسپانیا لە لایەکی دیکەوە ڕایگەیاندووە، کە هێرشبەران پەیوندییان بە دەزگای هەواڵگری ئەمریکاوە هەیە، سی ئای ئەی، تاکوو ئیستا لەم بارەوە بە فەرمی هەڵوێستی خۆی ڕانگەیاندووە.