دوایین راپۆرت لەبارەی ژمارەی چەکدارانی داعش

0

نوچەنێت-بیڵد

هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا، لە رۆژئاوای ئەم وڵاتە، ١١ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر کرد.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا، لەسەر زاری سەردۆزگەری ئەم وڵاتە رایگەیاند، ئەم کەسانە خەریکی دانانی پلانی هێرشی تیرۆریستی بوونە.

گوتەبێژی سەردۆزگەری ئەڵمانیا دەڵێت “هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەم ژمارەیە لە ئەندامانی داعش لە رۆژی هەینیەوە دەستیپێکردووە”.

پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کاروباری ئەم کەسانە بەردەوام دەبێت. زۆربەی ئەم کەسانەش بە ڕەچەڵەک تاجیکی بوونە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە، لە سەر یەک ٤٠ هەزار هێزی بیانی لە ١١٠ وڵاتی جیهانەوە ڕوویان کردۆتە ریزەکانی داعش لە سوریا و عێراق.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی سەنتەری کینگز کالێچ لە کە جانیوەری ٢٠١٨ بڵا وبۆتەوە،ژمارەی ٤٧٦١ ژن و ٤٦٤٠ منداڵ لە ریزەکانی داعشدان.

ئەنتەنیۆ گۆترێس،ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە فێبریوەری ٢٠١٨ رایگەیاند داعش ١٤ بۆ ١٨ هەزار چەکداری هەیە   کە زیاتر لە ٣٠٠٠ کەسیان لە هێزی بیانی پێکهاتوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com