نوچەنێت-ئاژانسەکان
زۆزانا کاپوتۆفا، وەک یەکەمین سەرۆکی ژنی سلٶڤاکی هەڵبژێردرا.
کاپوتۆفا، کە بە دروشمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بە بێ ئەوەی ئەزموونی سیاسی هەبێت، توانی شكست بە مارۆس سفکۆویچ بهێنێ، کە یەکێکە لە بەرپرسانی باڵای یەکێتی ئەوروپا.
خانمی کاپوتۆفا بانگەشەکەی هەڵبژاردنەکانی لە سەر بنەمای هەڵبژاردن لە نێوان خێر و شەڕدەستپێکرد.
هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی سلٶڤاکی لە ژێر کاریگەری کوشتنی ڕۆژنامەنووسێکی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو، کە ساڵی ڕابردوو وێڕای هاوسەرەکی تیرۆر کراو. ناوبراو لێکۆڵینەوەیەکی جیدی سەبارەی بە گەندەڵی دام و دەزگاکانی حکومەت و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە دەستپێکردبوو.
خانمی کاپوتۆفا، کەسی تیرۆری کوچیاکی، وەک یەکێک لەو هۆکارانە باس کردووە، کە هاندەر بووە بێتە ناو کایەی سیاسی سڵۆڤاکییەوە.