نوچەنێت
سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٣١-٣-٢٠١٩، ده‌رگای بنكه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ٣٢ شاری باكووری كوردستان و توركیا به‌ڕووی ده‌نگده‌ران دا كرایه‌وه.
بوگوێرەی پلان و به‌رنامه‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ئەمڕۆ کاتژمێر٧ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌نگدان له شارەکانی تورکیا ده‌ستیانپێكرد و بڕیاریشه تاکو کاتژمێر ٤ـی ئێوارە كۆتایی پێ بێت.
لەم هه‌ڵبژاردنه‌دا ٥٧ ملیۆن و ٥٨ هه‌زار و ٦٣٦ ده‌نگده‌ر به‌شدارده‌بن بەرپرسانی ئیدارە خۆجێییەکان هەڵدەبژێرن، کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن. یەک ملیۆن و ١٥٦ هەزار دەنگدەر کە ١٨ ساڵیان تەواو کردووە بۆ یەکەمجارە بەشداریی دەکەن لە هەڵبژاردندا و دەچنە سەر ١٩٧ هەزار و ٣٩٠ سندووقی دەنگدان.
لبەگوێرەی زانیارییەکان، هەڵبژاردنەکەدا ١٢ پارتی سیاسی و ٣٢١ کاندیدی سه‌ربه‌خۆ بەشدارن، کە له ناو کاندیدە سەربەخۆکاندا ٧٥ کەسیان كوردن.