ئەردۆغان سزا دەدرێت

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١-٣-٢٠١٩ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەستیپێکرد و ئەگەر هەیە دەنگەکانی پارتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان AKP، کە ١٦ ساڵە حکومی تورکیا دەکات زۆر کەم ببێتەوە.

لە هەڵبژاردنەکەدا، ٥٧ ملیۆن دەنگدەر نوێنەرەكانیان لە شارەوانی شارەكانی باكووری كوردستان و توركیا هەڵدەبژێرن کە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ئەرکەکانیاندا دەبن؛ هەروەها، ١٢ پارتی سیاسی بەشدارن و  ١٩٤ هەزار و ٣٩٠ سندوق دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەكە ئامادەكراون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەگەری زۆرە ئەمجارە، ئەردۆغان لە شارەکانی ئەنقەرە و ئیستانبووڵ، کە دوو شاری زۆر گرنگی تورکیان، دووچاری شکست بێت، چونکە ئەوەی ئەو فەرمانڕەوایەی تورکیای لە رابردوودا خوزراو کردبوو، ئابوورییەکی باش و کەمپینی بەهێزی هەڵبژاردن بوو.

ساڵی پار، لیرەی تورکی ٣٠% بەهاکەی خۆی لەدەستدا و بەهۆیەوە ئەگەر هەیە دەنگدەرن سزای ئەردۆغان و پارتەکەی بدەن، دۆخی مافی مرۆڤیش رۆڵی لە کەمبوونەوەی دەنگەکانی پارتەکەی سەرۆکی تورکیا دەبێت.

ئەردۆغان لە کەمپینەکانی رایگەیاندبوو، لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ، کێشەکانی وڵات چارەسەر دەکات و هۆکاری ئەو کێشانەش بە هەوڵی وڵاتانی دەرەوە بۆ”رێگرن لە بەهێزبوونی تورکیا” دەزانێت.

رۆیتەرز نووسیویەتی، شکستی ئەردۆغان لە ئەنقەرە یاخود ئیستانبووڵ، کۆتایی بە فەرمانڕەوایی ئەردۆغان دەهێنێت، لانی کەم ئەو کۆتایی هێنانە بە شێوەیەکی سیمبولی دەبێت.

لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان، ئەردۆغان هەندێک لە رکابەرەکانی بە تیرۆرست ناوبردووە و دەڵێت، ئەگەر سەربکەون، “خەڵک باجەکەی دەدات”، نەیارەکانی ئەردۆغانیش، هەموو ئەو تۆمەتانە رەت دەکەنەوە و ئەردۆغان بە هۆکاری خراپبوونی باری ئابووری تورکیا و تێكچوونی رەوشی مافەکانی مرۆڤ دەزانن.

ئەگەری زۆرە خەڵکی تورکیا ئەکەپە بەهۆی تێکچوونی باری ئابووری و رەخنەی سەر مافی مرۆڤ لەو وڵاتە سزا بدەن، بەڵام تا درەنگانی ئەمشەو هیچ ئەنجامێک روون نابێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com