“ئێران گەورەترین هەڕەشەیە”

0


نوچە-ئاژانسەکان

ئیبراهین عەساف، وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، ئێران گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دنیای عەرەب.

وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە، لە میانی گوتارێک لە کۆبوونەوەی تونس  کە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی تیایدا بەشداربوون، گوتی، وڵاتانی عەرەبی خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانن.

وەزیری دەرەوەی سعودیە، دەستوەردانی ئێرانی لە کاروباری عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن وەک نموونەی تیرۆریزم و بناژۆخوازی لە ناوچەکە وەسف کردووە.

عەساف هەروەها گوتی، ئێران موشەک و رۆکێت ڕادەستی حوسییەکانی یەمەن دەکات تاکوو شارەکانی سعودیە بکاتە ئامانج.

لە بارەی دۆخی ئێستای سوریا، وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، سعودیە خوازیاری یەکپارچەیی خاکی سوریا و رێککەوتنی سوری-سوریە.

کۆمکاری عەرەبی ساڵی ٢٠١١ و دوای دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا، ئەندامەتی ئەم وڵاتەی هەڵپەسارد.

کۆبوونەوەی رۆژی هەینی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی لە کاتێکدایە، کە سەرانی ئەم وڵاتانە بڕیارە رۆژی یەکشەممە لە تونس کۆببنەوە.

کۆمکاری عەرەبی ٢٢ وڵاتی تێدا ئەندام،٢٢ وڵاتی ئاسایی و ١٠ وڵاتی ئەفریقی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com