پلانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ جاری سێیەم شکستی هێنا

0

نوچە-بی بی سی

پلانی تێرێزامەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ دەرچوونی ئەم وڵاتە لە یەکێتی ئەوروپا، بۆ جاری سێهەم لە پەرلەمان رەتکرایەوە.

لە میانی دەنگدانی پەرلەمانی بەریتانیا، بۆ پلانی پێشنیاری سەرۆکوەزیران، بە دەنگی ٣٤٤ ئەندام پەرلەمان پلانەکەی مەی شکستی هێنا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، دوای رەتکردنەوەی پلانی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، خوازیاری کۆبوونەوەی نائاسایی ئەم یەکێتییەیە.

سەرباری ئەم شکستە، مەی دەڵێت،  لە هەوڵەکانی بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەرووپا بەردەوام دەبێت.

جێرمی کوربین، ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا خوازیاری دەست لەکارکێشانەوەی مەی بووە.

بە گوێرەی رێککەوتنی هەفتەی ڕابردووی  برۆکسل، بەریتانیا تەنها دوو هەفتەی کاتی لە بەردەمە، واتا دەبێ تا ١٢ی ئەپریل بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە برێگزیت بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com