نوچە-المدی
رۆژنامەی المدی، لە نوێترین ژمارەی خۆیدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئامادەباشی سوپای عێراق لە سنورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ سوریا بڵاو کردۆتەوە.
سەرباری کۆتایی خەلافەتی داعش لە سوریا وتێکشکانی سەربازی ئەم رێکخراوە لە سوریا و عێراق، دۆخی نائاسایی لەم وڵاتە کۆتایی نەهاتووە و بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەم رۆژنامەیە، بەشێک لە چەکدارانی داعش لە نزیک سنورەکانی سوریا و لە باکوری پارێزگای ئەنبار جێگیر بوونە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی نزیک لە سنوری سوریا، بە رۆژنامەی المدی گوتووە، کە دۆخی نائاسایی و حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی سەر بە سوپای عێراق لەم شوێنانە بەردەوامە، بە جۆرێک کە پێشبینی دەکرێ ئەم هێزانە ئاودیوی عێراق بن.