سوپای عێراق ئامادەباشی راگەیاند

0

نوچەنێت-المدی

رۆژنامەی المدی، لە نوێترین ژمارەی خۆیدا ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە ئامادەباشی سوپای عێراق لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ سوریا، بڵاو کردۆتەوە.

سەرباری کۆتایی خەلافەتی داعش لە سوریا و تێکشکانی سەربازی ئەم رێکخراوە لە سوریا و عێراق، دۆخی نائاسایی لەم وڵاتە کۆتایی نەهاتووە و بە گوێڕەی زانیاریەکانی ئەم رۆژنامەیە، بەشێک لە چەکدارانی داعش لە نزیک سنوورەکانی سوریا و لە باکوری پارێزگای ئەنبار جێگیر بوونە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی نزیک لە سنوری سوریا، بە رۆژنامەی المدی گوتووە، کە دۆخی نائاسایی و حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی سەر بە سوپای عێراق لەم شوێنانە بەردەوامە، بە جۆرێک، کە پێشبینی دەکرێ ئەم هێزانە ئاودیوی سوریا بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com