نوچە-الجزیرە
حوسام زەکی، جێگری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە گەڕانەوەی رژێمی سوریا دەڵێت، بۆ گەرانەوەی دیمەشق بۆ ئەندامەتی لە کۆمکاری عەرەبی مەرجمان هەیە.
زەکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢٨ی مارس لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرەتایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی کە بڕیارە سبەی لە تونس بەڕێوەبچێت،گوتی، گەڕانەوەی سوریا بۆ ئەندامەتی کۆمکاری عەرەبی بە گوێرەی رێککەوتنە.ئەگەر نەگەینە رێککەوتن،رێگە بە گەڕانەوەی رژێمی ئەسەد نادەین.
بە گوتەی جێگری کۆمکاری عەرەبی، قەیرانی سوریا تەوەرێکی دانیشتنەکەی تونس دەبێ، ئەگەر بەشار ئەسەد چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەم قەیرانە نەدۆزێتەوە و بە شێوەی ڕابردو وپەیوەندیەکانی لە گەڵ ئێران بەردەوام بێت، رێگە بە گەڕانەوەی بۆ نا وکۆمکاری عەرەبی نادرێت.