داعش هێرش بۆ سەر پەکەکەی گرتە ئەستۆ

0

نوچە-ئۆرنسێل

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تەقینەوەی بۆمب لە بنکەیەکی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج لە رێگەی حەلەب-منبەج، رێکخراوی داعش بە بڵاوکردنەوەی راگەیێندراوێک، بەرپرسایەتی خۆی لەم هێرشە ڕاگەیاند.

داعش لەم ڕاگەیێندراوەکەدا، وێڕای گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی ئەم هێرشە ڕایگەیاند، کە ناوەندی سەربازی هێزەکانی سەر بە پەکەکەی کردۆتە ئامانج.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردوو،هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتایی خەلافەتی داعشی لە سوریا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئەم هێزانە دوایین ناوچەی ژێردەسەڵاتی داعشیان لە ناوچەی باغۆز کۆنتڕۆڵ کردەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج دەڵێت،هێرشەکەی داعش پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە سەرکەوتنەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە هەیە. ئەوان دەیانهەوێ ئارامی ناوچەکە بخەنە ژێر پرسیار.

جێێ ئاماژەیە لەم هێرشەی داعش،٧ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج  گیانیان لە دەستدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com