ئەردۆغان بۆ سزای تەمڵی: رێگای باشوری کوردستان کراوەیە

0

نوچەنێت-ئای تی ڤی

رەجەب تەیب ئەردۆغان،سەرۆککۆماری تورکیا، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کەنالی ئای تی ڤی، جارێکی دیکە لە بارەی بوونی کوردستان هەڵوێستی وەرگرت و رایگەیاند، تا کاتێک هاوپەیمانی کۆماری هەیە، دامەزرانی ناوچەیەک بە ناوی کوردستان لە سەر خاکی تورکیا خەون و خەیاڵاتە.

ئەردۆغان لەم دیمانەیەدا، ئاماژەی بە لێدوانی سزای تەمڵی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە کرد و گوتی: ئەوەی، کە تەمڵی دەڵێ لە کوردستانی تورکیا شەڕدەکەین، نیشانەی نەزانییەتی، لە تورکیا ناوچەیەک بە ناوی کوردستان بوونی نییە.

سەرۆککۆماری تورکیا، هێرش دەکاتە سەر هاوسەرۆکی هەدەپە و دەشڵێت “ئەگەر تا ئەم ڕادەیە خوازیاری کوردستانی، لە باکوری عێراق کوردستان هەیە، رێگا کراوەیە، ون بە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com