شەڕ لە نێوان تاڵیبان و داعش ڕوویدا

0

نوچە-بی بی سی

بەرپرسانی خۆجێیی ویلایەتی کنێری ئەفغانستان دەڵێن، بە هۆی شەڕ و بەریەککەوتنی سەخت لە نێوان چەکدارانی داعش و رێکخراوی تاڵیبان لەم وڵاتە، نزیکەی دوو هەزار خێزان ئاوارە بوونە.

بە گوتەی سەرچاوەکان ،شەڕ لە نێوان داعش و تاڵیبان لە هەفتەی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و هێزەکانی داعش لەم شەڕە باڵادەست و لە پێشڕەویدان.

ئاوارەکانی ئەم شەڕە بە کەناڵی بی بی سی یان گوتووە، لە ڕووی ناچارییەوە ژیان و ماڵی خۆیان جێهیشتووە و بە هۆی ترس لە داعش، لە ناوچەکە هەڵاتوون.

بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی خۆجێیی ئەفغانستان، بە دەیان چەکدار لە هەر دوو لا کوژراون.

ئاوارەکانی ئەم شەڕە، لە دۆخێکی خراپدان و پێویستیان بە یارمەتی بەپەلە هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com