نوچە-ئاژانسەکان
دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرزاییەکانی جۆلانی وەک خاکی ئیسرائیل ناساند. لە درێژەی کاردانەوەکان بەرامبەر بەم بڕیارە، دیمەشق هەڵوێستێکی نوێی وەرگرت.
نوێنەرایەتی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، داوای لە فەڕەنسا کە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەستۆیە کردووە کە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەببات.
نوینەرایەتی رژێمی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارەکەی ترەمپی بە دوژمنکارانە وەسف کردووە .
فەڕەنسا تاکو ئیستا بە فەرمی وەڵامی ئەم داوایەی سوریا نەداوەتەوە، بەڵام بە گوتەی دبلۆماتکاران، داواکاریەکەی سوریا تاویوێ دەکرێت.
لە میانی دیداری نێوان ترەمپ لە گەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی بەرزاییەکانی جۆلانی وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل ناساند.