نوچەنێت-رۆیتەرز
تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، ئەگەر پەرلمانی وڵاتەکەی رێککەوتنی برێگزیت و چۆنیەتی دەرچوونی ئەم وڵاتە لە ئەندامەتی یەکێتی ئەوروپا پەسەند بکات، دەستلەکار دەکێشێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ڕایگەیاندووە، تێرێزا مەی بابەتی دەستلەکارکێشانەوەی لە پارتی کۆنەپارێزانەی بەریتانیا خستۆتە بەرباس.
شەوی رابردوو لە گەڵ ئەوەی، کە پەرلەمان کۆبووەوە، بەڵام هیچ کام لەو ٨ پلانەی، کە وەک جێگرەوەی برێگزیت خرانە بەر باس، دەنگی نەهێناەوە.
لە ئێستا بابەتی دەرچووونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بە ناڕوونی ماوەتەوە و پەرلەمان بڕیارە هەفتەی داهاتوو بۆ جارێکی دیکە لە سەری کۆبێتەوە.