نوچەنێت: ئاژانسەکان
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا دەڵێت، هێزی به‌رگری ئاسمانی سوپای سوریا وه‌ڵامی هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب و ناوچه‌ی پیشه‌سازی داوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا رایگەیاند: شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧-٣-٢٠١٩ لە كاتژمێر ١١، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب و ناوچه‌ی پیشه‌سازی به موشه‌ك كردووه و هێزی به‌رگری ئاسمانی سوریا به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه ئیسرائیلییه‌كان له ئاسماندا ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، کە ئه‌و په‌لاماره‌ی ئیسرائیل بۆ له‌ناوبردنی كۆگای هێزه‌كانی سوریا بووه و هاوكات به‌و هۆیه‌وه كاره‌با له پارێزگای حه‌له‌ب بڕاوه.
ئه‌و بۆردومانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سوریا له كاتێكدا بووه، كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، دانیشتنێكی تایبه‌تی له باره‌ی پرسی به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌ڕێوه‌ده‌برد.