نوچەنێت
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، یازدەهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتییه، بڕیاریش بوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی دوكان بێت، به‌ڵام به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه، گوازرایه‌وه باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له سلێمانی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و كۆبوونه‌وه‌ی پێشووتریش له هه‌ولێر لێكنزیكبوونه‌وه هه‌بووه، به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی داوای چه‌ند پۆستێكی كردبوو، وه‌كو جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم، كه به‌ر گۆڕان كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و سامانه سرووشتییه‌كان. هەروەها یه‌كێتی پێشنیازی دوو ساڵ به دووساڵی كردووه بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڵام پارتی پێداگره له‌سه‌ر پۆستی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ.
شانده‌كه‌ی پارتی پێكهاتووه له كه‌مال كه‌ركوكی، عه‌لی حوسێن، عه‌لی عه‌ونی، فرسه‌ت سۆفی، دڵشاد شه‌هاب، كاكه‌مین نه‌جاڕ و هێمن هه‌ورامی.
شاندی یه‌كێتیش پێكهاتووه له عیماد ئه‌حمه‌د، رزگار عه‌لی، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا، له‌تیف شێخ عومه‌ر، شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ، عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا، لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی.

شاندی یەکێتی 
شاندی پارتی