نوچە-رۆیتەرز
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لە سەر زاری چەند دبلۆماتکارێکی فەڕەنسی ڕایگەیاند ئەم وڵاتە بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی کۆمپانیای ماهان ئەیری، ئێرانی دەرکردووە.
بەرپرسانی فەڕەنسی، ئەم کۆمپانیایە بەوەتۆمەتبار دەکەن کە جیهازی جەنگی و کادیری سەربازی بۆ سوریا و ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگوازنەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەم بڕیارەی پاریس لە ژێر کاریگەری و گوشارەکانی واشنتۆن دراوە.
بڕیاری هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی کۆمپانیای ماهان ئەیری، پێشتریش لە لایەن ئەڵمانیاوە دراوە.
ئەمریکا ساڵی ٢٠١١ رایگەیاند، کۆمپانیای ئاسمانی ماهای ئەیر لە ڕووی دارایی و لۆجستییەوە یارمەتی و هاوکاری سوپای پاسداران دەدات.
واشنتۆن، هاوکات هاوپەیمانانی ئەوروپی خۆی خستۆتە ژێر گوشار تاکوو کۆمپانیای ماهان ئەیر، بخەنە لیستی ڕەشەوە.
بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی کۆمپانیای ماهان ئەیر لە رۆژی یەکی ئەپریلەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.